بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسین ڕەزایی لە دیدارێکدا لەگەڵ فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری عێراقێکی سەربەخۆ و بەهێزە.
ئاماژەی بەوەشکرد: وڵاتانی ناوچەکە خۆیان بڕیار لە داهاتووی خۆیان دەدەن و ئەمریکاش لە ئایندەی ناوچەکەدا جێگەی نابێتەوە.
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ڕایگەیاند: دەبێ دۆخی گرووپە دژە ئێرانییەکانی جێگیر لە سنوورەکانی دوو وڵات یەکلایی بکرێتەوە.
فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق هەروەها زیادی کرد: پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرز دەنرخێنین. سڵاوی دەسەڵاتدارانی عێراق دەگەیەنین بە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و ڕێز لە یادی شەهیدان حاج قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەگرین.
وتیشی: جەخت لەسەر هاوکاریی ناوچەیی و پێویستی دەستەبەرکردنی ئاسایش لەسەر سنوورە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات دەکەینەوە.
Your Comment